ئێران بۆ ئازادی دەستبەسەر کراوانی کوردستان داوای پارە دەکات

هەنگاو: ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێران بۆ ئازاد کردنی بەندکراوانی ئەم دواییانەی کوردستان، داوای پارە لە بنەماڵەکانیان دەکەن.

٣ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠٠:١٨

 

هەنگاو: ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێران بۆ ئازاد کردنی بەندکراوانی ئەم دواییانەی کوردستان، داوای پارە لە بنەماڵەکانیان دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیدارەی ئیتلاعات و باقی ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە کوردستان، بە بنەماڵەی دەستبەسەرکاروانی خۆپێشاندانەکانی حەفتەی ڕابردوویان ڕاگەیاندووە کە لە بەرانبەری وەرگرتنی بڕی ٥٠ میلیۆن تمەن حازرن ڕۆڵەکانیان ئازاد بکەن.

هەنگاو لە چەندین سەرچاوەوە ئاگدار کراوەتەوە کە لە شارەکانی سنە، جوانڕۆ، بۆکان و مەریوان ناوەندە ئەمنییەکان بنەماڵەی دەستبەسەر کراوەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەگەر دەتانهەوێ ڕۆلەکانتان ئازاد بکرێن، دەبێ بڕی ٥٠ میلیۆن تمەن بڕژێننە حیسانی حکوومەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراوە لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە شارەکانی کوردستان زیاتر لە ١٠٠٠ خۆپێشاندەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە