ئێران پیاوێكی تەمەن ٦٥ ساڵی کوردی لەسێدارە دا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان جێبەجێ کرا.

٣٠ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢٣:٠٣

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە (٢٧ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٨ی ژوئیەی ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ”ساڵح خانی زادە کوڕی عەبدوڵڵا“  لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە جوانڕۆ ڕایگەیاند کە ساڵح خانی زادە تەمەن ٦٥ ساڵان بووە و لە ١٠ ساڵ پێشەوە لە بەندیخانەی کرماشان ڕاگیراوە.

ناوبراو دە ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

لەلایەکی دیکەوە،  بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی (٢٩ی پووشپەڕی ٢٠١٨ / ٢٠ی ژوئیەی ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی ٥ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

هەتا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لەو پێنج کەسە بە ناوەکانی ”داوود ڕەبانی“ و ”عەلی ڕەزا ئاشووری“ بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە