ئەبووبەکر کەریمیان بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی بۆکان ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە بە هۆی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کرابوو، دوای زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

١٧ خەرمانان ٢٧٢١، ١١:١٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە بە هۆی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کرابوو، دوای زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٧ی سێپتامبری ٢٠٢١)، ئەبووبەکر کەریمیان هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان دوای ئەوەی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ دەستبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا ڕۆژی بەرێوەچوونی ددادگا لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ئازاد کرا.

ئەبووبەکر کەریمیان ڕۆژی یەکشەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٣ی مەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە گوازرایەوە و دوای نزیک بە دوو حەوتوو لێپرسینەوە بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازرایەوە.

ناوەندە ئەمنییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بە چالاکی مەزهەبی و ئەندامەتی لە گروپە سەلەفییەکان تۆمەتبار کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە