ئەحەد بابایی شەش ساڵە بە بێ مافی مرەخەسی لە بەندیخانەی کرماشان ڕاگیراوە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی کرماشان لە شەش ساڵ پێشەوە بە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ڕاگیراوە.

١٩ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٧:٥٩

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی کرماشان لە شەش ساڵ پێشەوە بە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ڕاگیراوە.

بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە ناو بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشانەوە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو گەیشتووە، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”ئەحەد بابایی“ ماوەی ٦ ساڵە بە بێ بوونی مافی مرەخەسی لەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.

ئەحەد بابایی ٦ ساڵ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستبەسەر و  دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەر ناوبراودا سەپاندووە.

هەواڵی دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم بەسەر ئەو هاووڵاتییە کرماشانییە هەتا ئێستا لە هیچ میدیایەک بڵاو نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە ئەم هەواڵە بڵاو دەکاتەوە.

ئەو سەرچاوەیە، لە درێژەدا وتی کە، ئەحەد بە هۆی نەخۆشی دڵ و ڕیخۆڵەوە باری جەستەیی ناجێگیرە و ژیانی بەروڕووی مەترسی بووەتەوە.

ئەحمەد بابایی لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا لە مافی مرەخەسی بێ بەش بووە و بە هۆی هەژاری و کێشەی ماڵییەوە نەیتوانیوە کە، لە ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە هەوڵی چارەسەریی نەخۆشییەکەی بدات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە