ئەحەد بابایی لە بەندیخانە ئازاد کرا

هەنگاو: ئەحەد بابایی بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی کرماشان کە لە شەش ساڵ پێشەوە بە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ڕاگیرابوو، ئازاد کرا.

٥ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٥:٢٦

 

هەنگاو: ئەحەد بابایی بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی کرماشان کە لە شەش ساڵ پێشەوە بە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ڕاگیرابوو، ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە ناو بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشانەوە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو گەیشتووە، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”ئەحەد بابایی“ کە ماوەی ٦ ساڵە بە بێ بوونی مافی مرەخەسی لەو بەندیخانەیە ڕاگیرابوو، دوو حەفتە پێش بە هۆی نەخۆشییەوە ئازاد کراوە.

ئەحەد بابایی ٦ ساڵ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستبەسەر و  دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەر ناوبراودا سەپێندرا.

ئەحەد بە هۆی نەخۆشی دڵ و ڕیخۆڵەوە باری جەستەیی ناجێگیرە و ژیانی بەروڕووی مەترسی بووەتەوە و هەر بۆیەش بەرپرسانی بەندیخانەی کرماشان پاش ٦ ساڵ ئازادیان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە