ئەرسەلان هیدایەتی بە مەرج ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی شاری قوروە دوای تەواو کردنی سێ لە سەر چواری ماوەی حوکمەکەی، بە مەرج لە لەندیخانەی کرماشان ئازاد کرا.

٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٠:١٢


هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی شاری قوروە دوای تەواو کردنی سێ لە سەر چواری ماوەی حوکمەکەی، بە مەرج لە لەندیخانەی کرماشان ئازاد کرا.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، ئەرسەلان هیدایەتی چالاکی مەدەنی ناسراوی خەڵکی قوروە دوای ٣٤ رۆژ بەندکران لە ماوەی ٤ مانگەی حوکمی بەندکرانەکەی، بە مەرج لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ئازاد کرا.  ناوبراو پیشتریش دوو مانگ دەستبەسەر کرابوو و ٢٠ ڕۆژی ماوەی حوکمەکەی بەر لێبوردن کەوتووە و بە مەرج ئازاد کراوە.

ئەرسەلان هیدایەتی کاتژمێر ١٢ی نیمەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٠ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٤ مانگەی حکومەکەی، خۆی بە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ناساند.
 

ناوبراو ڕۆژی شەممە١٦ی پووشپەڕی ٢٧١٨ (٧ی ژوئیەی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر و بۆ کرماشان گوازرایەوە و دوای دوو مانگ بەندکران بە بارمتە ئازاد کرا. ناوبراو شەوی ڕابردوو لە لاپەڕەی ئینیستاگرامی خۆی ڤیدیۆیەکی کوردتی بڵاو کردبوو ەو ڕایگەیاند بوو کە سبەی (یەکشەممە) خۆم بە بەندیخانە دەناسێنم.
 

ئەرسەلان هیدایەتی لەگەڵ سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی ”شەهریار تەهماسبی“، ”مستەفا باقری ئاشنا“ و ”ئەردەشیر مووسەوی“  ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٢٣ی مەی ٢٠٢٠)، لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی کرماشان بە سەرۆکایەتی دادوەر ”شاهرۆخ مورادی“ و بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی حکوومەت و پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش و تەکووزی کۆمەڵگا“ هەر کامەیان حوکمی ٩ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپا کە ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کرماشان بۆ ٤ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە