ئەسرین محەمەدی بە بارمتە ئازاد کرا

هه‌نگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی ڕابردووی کوردستان کە لە لەلایەن هیزە ئەمنییەکان لە شاری تاران دەستب

١ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٠:٥٩

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هه‌نگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی ڕابردووی کوردستان کە لە لەلایەن هیزە ئەمنییەکان لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو، دوای ٤٠ ڕۆژ بە بارمتە ئازاد کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (١٨ی فێوریەی ٢٠٢١)، ئەسرین محەمەدی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

ئەو چالاکە کوردە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان (١٦ی ژانویە) لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شاره گوازرابوویەوە.

ئەسرین محەمەدی دەرچووی ڕشتەی بیناسازی ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە تاران دەستبەسەر و لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە