ئەشکەنجە و ئازادی ژنێکی خەڵکی بانە لەلایەن هاوژین و خەزووریەوە+ وێنەکان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێکی گەنجی خەڵکی بانە لەلایەن مێردەکەی و خەزووریەوە بە سەختی ئەشکەنجە و ئازار دراوە و

١٣ خەرمانان ٢٧٢١، ٢٢:٤٩

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێکی گەنجی خەڵکی بانە لەلایەن مێردەکەی و خەزووریەوە بە سەختی ئەشکەنجە و ئازار دراوە و دواتر بە تەقەی لێ کراوە کە لەوانەیە یەکێک لە دەستەکانی ببڕدرێتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێک بە ناوی "سۆیبە فیکری" لە گوندی "کەشنە" سەر بە شاری بانە لەلایەن مێردەکەیەوە بە ناوی "حەمزە عەبدوڵڵاپوور" و خەزووریەوە بە ناوی "کەریم عەبدوڵڵاپوور" بە توندی دراوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێرد و باوکی مێردی سۆیبە فیکری بە تەلی کارەبا زۆریان لێداوە هەروەک کە لە وێنەکان دەردەکەوێت و ئاسەواری لێدان و برین بەسەر جەستەی بە تایبەت لاق، مل، پشت و ڕانی ناوبراو بە ڕوونی دیارە.

شایانی باسە سۆیبە فکری دوای ئەوەیکە ئازار و ئەشکەنجە دراوە لەلایەن مێردەکەیەوە بە چەکی (تاپڕ) تەقەی لێ کراوە و دەستی بە سەختی بریندار بووە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە سۆیبە فیکری بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ شاری تەورێز گوازراوەتەوە و لە ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و ئەگەری بڕینەوەی دەستی لەئارادایە.

سۆیبە فیکری تەمەن ٣٠ ساڵان و خەڵکی گوندی "سەدبار" سەر بە شاری بانەیە. ناوبراو ١٠ ساڵ لەمەوپێش مێردی کردووە و دایکی سێ منداڵە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە