ئەشکەنجە و ئازاری کچێکی تەمەن ٦ ساڵەی مەهابادی لەلایەن دایکیەوە + وێنە

هەنگاو: منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵی دانیشتووی مەهاباد لەلایەن دایکیەوە ئەشکەنجە و ئازار دراوە و بە دڕندانەترین شێوە جەستەی سووتێندراوە.

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٣:١٧

 

هەنگاو: منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵی دانیشتووی مەهاباد لەلایەن دایکیەوە ئەشکەنجە و ئازار دراوە و بە دڕندانەترین شێوە جەستەی سووتێندراوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٨  ٢٠ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، کچێکی تەمەن شەش ساڵ بە ناوی ”نازەنین“ کە جەستەی شین و کەوە بووەتەوە و بە جگەرە و کەرەستەی ئاسنی جەستەی بەتایبەت دەست و زکی داخ کراوە و هەروەها ڕانێکی شکاوە گەینەدراوەتە نەخۆشخانەی ”خومەینی“ شاری مەهاباد.

ئەو کچە تەمەن ٦ ساڵە کە خەڵکی شارێکی دیکەیەوە و دانیشتووی مەهابادن، بە هۆی دخۆی نالەباری جەستەیی و دەروونییەوە هەر جۆرە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدا قەدەغە کراوە.

بە وتەی شایەتحاڵان نازەنین زڕ باوکی هەیە، بەڵام خۆی وتوویە کە دایکم ئەشکەنجە و ئازاری داوم.

مێهران یوسفی، سەرۆکی ئیدارەی بێهزیستی شاری مەهابادیش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەوڵە ڕایگەیاندووە کە دژ بە تۆمەتبار سکاڵا تۆمار کراوە .


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە