ئەشکەنجەی کۆڵبەرێکی لاو و هەڵگرتنی فیلم لەکاتی ئەشکەنجە کردنەەکەی

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لەلایەن پێرسێنلی یەکێک لە پایگا سنوورییەکانی شاری بانە بۆ ماوەی چەندین کات

٣٠ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٤:٣٢

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لەلایەن پێرسێنلی یەکێک لە پایگا سنوورییەکانی شاری بانە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر دەستبەسەر و بە سەختی ئەشکەنجە کراووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی جێگیر لە پایگای سنووریی بڕوێشکانێی بانە کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٢ سالیان بە ناوی ”یاسین فکری“ دەستبەسەر کردووە و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر ئەشکەنجەیان داوە.
 
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یاسین فکری کاتژمێر ٩ی شەو هەتا ٥ی بەرەبەیانی سێشەممە دەستبەسەر و لەو ماوەیەدا لەلایەن دوو سەرباز و فەرماندەی پایگای بڕوێشکانێ بە سەختی ئەشکەنجە دراوە و دراوەتە بەر لێدان و کوتان.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە فەرماندەی پایگای بڕوێشکانێ لە کاتی ئەشکەنجەدانی یاسین فکری فیلمی هەڵگرتووە.

ئەو کۆڵبەرە لاوە لە کاتێکدا لەلایەن هێزەکانی جێگیر لە پایگای بڕوێشکانێ دەستبەسەر و ئەشکەنجە کراوە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە