ئەشکەنجەی کۆڵبەرێکی مەهابادی دوای بریندار بوون

هەنگاو: هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار کۆڵبەرێکیان بریندار کردووە و بە برینداریش ئەشکەنجەیان داوە.

١٢ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:٠٤

 

هەنگاو: هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار کۆڵبەرێکیان بریندار کردووە و بە برینداریش ئەشکەنجەیان داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمرۆ سێشممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٣ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی لاقی پێکراوە و بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پیرانشار، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی ”جەلال خالیدی“ خەڵکی مەهاباد ڕاگەیاندووە کە کاتژمیر ٦ی بەیانی گەیندراوەتە نەخۆشخانەی پیرانشار و ئێستا لە ژیر چاودێریی پزیشکیدایە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران دوای ئەوەی ئەو کۆڵبەرەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە، بە سەختی ئەشکەنجەیان داوە و جەستەی بە تەواوەتی شین بووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە