ئەفشار فەتحی بە مەرج ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیرابوو، بە مەرج ئازاد کرا.

٢١ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٢:٤٧

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیرابوو، بە مەرج ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆبی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١٠ی ئاوریلی ٢٠٢١)، ئەفشار فەتحی بەندکراوی سیاسی کورد دوای ٧ مانگ بەندکران بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

ئەفشاری فەتحی خەڵکی گوندی تەنگیسەر ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ (١١ی مارسی ٢٠١٩) دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دوای دوو حەفتە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەو چالاکە مەدەنییە دواجار مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو  لەلایەن لقی یەکەم دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی  حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەفشار فەتحی لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای لە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ بێبەری کرا و بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانەکەی پشڕاست کرایەوە.

ناوبراو دواجار  ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ناساند.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە