ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی پێشگیری لە خۆکوشتنە، ١٩٠ کەس لە ٨ مانگدا خۆیان کوشتووە

هەنگاو: ئەمڕۆ ١٠ی سێپتامبر وەکوو ڕۆژی جیهانیی پێشگیری لە خۆکوشتن ناودێر کراوە و ڕێکخراوی مافی مۆڤی هەنگاو بەو بۆنەیەوە ئاماڕی.

١٩ خەرمانان ٢٧١٩، ١١:٢٨

 

هەنگاو: ئەمڕۆ ١٠ی سێپتامبر وەکوو ڕۆژی جیهانیی پێشگیری لە خۆکوشتن ناودێر کراوە و ڕێکخراوی مافی مۆڤی هەنگاو بەو بۆنەیەوە ئاماڕی خۆکوشتن لە کورستان بڵاو دەکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ هەتا ١٠ی سێپتامبر، لانیکەم ١٩٠ کەس کە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و ناسنامەیان لە ناوەندی ئاماری هەنگاو تۆمار کراوە.

بەم پێیە  هەر مانگ ٢٣ کەس لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.لە کۆی ئەو ١٩٠ کەسەی کە خۆیان کوشتووە ٩٣ کەسیان ژن و ٩٧ کەسیان پیاو بوون.

هەروەها، ٤٤ کەس لەوانەی کە خۆیان کوشتووە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە کە ٢٥ کەسیان کچ و ١٩ کەسیان کوڕ بوون.

بە پشتبەستن بەو ئامارە، ١٠ کەسی سەرووی ٥٠ ساڵ خۆیان کوشتووە کە ٧ کەسیان پیاو و ٣ کەسیان ژن بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە