ئەمیر بایزیدی ئازەر دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوازراوەتەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کراوە.

١١ سەرماوەز ٢٧٢١، ٠٩:١٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢٠ نوامبر ٢٠٢١)ئەمیر بایزیدی ئازەر هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “لەج” سەر بە شاری مەهاباد بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی کە سێ مانگ و یەک ڕۆژ بووە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

ئەمیر بایزیدی ئازەر ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٦ی ژانویەی ٢٠٢١) لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و پاش یەک مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٣ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئەو سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەش وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە