ئەمیر قادری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری قوروە و دانیشتووی سنە کە سەرەتایی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٣٠ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٢٢:١٦

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری قوروە و دانیشتووی سنە کە سەرەتایی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٣٠ خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١٩ی ئاوریل ٢٠١٩) ئەمیر قادری خەڵکی شاری قوروە و دانیشتووی سنە، دوای سێ حەفتە دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملوێن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا.

ئەمیر قادری ڕۆژی چوارشەممە (٧ی خاکەلێوە) لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بە تۆمەتی هەڵگرتنی گوڵی سور و جامانە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو تەمەن ٣٣ ساڵ، خێزاندار و دانیشتووی شارەکی پەردیسی شار سنە بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە