ئەمیر پیادە، بەرپرسی ناوەندی فەرهەنگی فێرکاریی ”بەیان“ بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری بۆکان کرا

هەنگاو: بەرپرسی ناوەندی فەرهەنگی“بەیان“ ی شاری بۆکان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوە و هوشداری پێدراوە.

٢ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١١:٠١

 

هەنگاو: بەرپرسی ناوەندی فەرهەنگی“بەیان“ ی شاری بۆکان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوە و هوشداری پێدراوە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنجشەممە(٣١ی جۆزەردان ٢٧١٨/ ٢١ی ژوئەن٢٠١٨) ئەمیر پیادە، بەرپرسی ناوەندی فەرهەنگی فێرکاریی بەیان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی پیادە بە هەواڵنێری ”هەنگاو“ ڕگەیاند ئەم چالاکە فەرهەنگییە کاتژمێر ٥ تا ٧ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە ئیدارەی ئیتلاعات لێپێچینەوە لێ کراوە و لە کۆتایی دا ناچار بە واژۆی بەڵێننامە لەسەر میدیایی نەکردنی بانگهێشت کردنی کراوە.

ئەم سەرچاوە ڕایگەیاند ئەمیر دوایی گەڕانەوە وێنەی سەر پڕۆفایلی تێلێگرامەکەی سڕیوەتەوە کە لەوانەیە لەبەر ئەو وێنانە بانگهێشت کرابێت.

پێشتر وێنەی پێشەوا قازی محەممەد،،هەروەها وێنەی خۆی لەگەڵ ئاڵای کوردستان لەسەر تێلێگرامی ناوبراو هەبووە کە دوایی بانگهێشت کردنی ئەم وێنانەی سڕیوەتەوە.

ئەمیر پیادە پاییزی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی بەشداری لە خۆشی و شادی دوایی سەرکەوتنی گشتپری سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، دەستبەسەر و دوایی ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە