ئەندازیارێکی خەڵکی قوروە دەستبەسەر و ڕاپێچی بەندیخانەی سنە کرا

هەنگاو: ئەندازیارێکی لاوی خەڵکی قوروە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوان

١ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٣:٥٦

 

هەنگاو: ئەندازیارێکی لاوی خەڵکی قوروە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٨ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ١٩ی دێسامبری ٢٠١٨) هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی سابیر نادری لە شاری قوروە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی چوار ساڵ حوکمی بەندکرانەکەی، دەستبەسەریان کردووە.

سابیر نادری نووسەر و بەرپرسی کۆمپانیای شەهیرە کە ئیشی خزمەگوزاری کۆمپیۆتەر دەکات، مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” لەڕێگای ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی سنەوە بۆ ٤ ساڵ بەندکران کەم کراوەتەوە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ٢٧١٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری قوروەوە دەستبەسەر و پاش نزیک بە ٣ مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرابوو.

سابیر نادری کە خەڵکی شاری قوروەیە ساڵی ڕابردوو لەگەڵ نووسەرێکی دیکە  کتێبی“ هەرێمی تاکەکەسی و ئاسایشی ئەنتەرنێت” چاپ و بڵاو کردەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە