ئەندامێکی سپای پاسداران لە سەوڵاوا کوژرا + وێنە

هەنگاو: ئەندامێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری سەوڵاوای پارێزگای سنە بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژرا.

٢٣ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٤:٠٣

 

هەنگاو: ئەندامێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری سەوڵاوای پارێزگای سنە بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ  شەممە (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٤ی ژوئیەی ٢١٨)، چەکدارانی نەناسراو کە وێدەچێت ئەندام و لایەنگری حیزبێکی کوردی بن، بە چەک هێرشیان کردووەتە سەر ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی ”ئەرکان قەدیمی“خەڵکی ئاوایی گۆشخانی و کوشتوویانە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەرکان قەدیمی ئەندامێکی چالاکی سپا لە ناوچەکەدا بووە و لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە ئەزیەت و ئازاری خەڵکی ناوچەکە بەتایبەت بنەماڵەی شۆڕشگێڕانی کورد دەستی هەبووە.

لەلایەکی دیکەوە و هەر ئەوشەو، ئەندامانی ئەو گرووپە چەکدارییە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەندامێکی دیکەی سوپای پاسداران لە گوندی گۆشخانی.

ئەو ئەندامەی سپا بەناوی ”محەمەد عەلی فەتحی“ توانیوە پێش ئەوەی ئەو هێزانە بگەنە ماڵیان خۆی دەرباز بکات.

هەتا ئێستا هیچ حیزب و گرووپێکی چەکداری بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەیان بە ئەستۆ نەگرتوووە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕیش ئەندامێکی دیکەی سوپای پاسداران بە ناوی ”حوسێن شوانکارە“ کوژرابوو.

هەڵۆکانی زاگرۆس کە گرووپێکی چەکداری نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بەرپرسیاریتی کوشطنی حوسێن شوانکارەی بە ئەستۆ گرتبوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە