ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار کوژرا

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی سپای پیرانشار لە بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژرا.

٢٨ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٠١:٢٣

 

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی سپای پیرانشار لە بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شەوی هەینی (٢٧ی ڕەزبەری ٢٠١٨ / ١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، چەکدارانی نەناسراو ئەندامێکی سپای پاسدارانیان کردە ئامانج.

ناسنامەی ئەو ئەندامەی سپای پاسداران ”علی چمک“ ناسراوە بە ”عەلی سوور“ خەڵکی گوندی ”کاسەکەران“ ڕاگەیاندووە کە بەردەم ماڵی خۆی ولە گەڕەکی کەمەربەندی پیرانشار کەوتەوەتە بەر هێرش و کوژراوە.

هەتا ئێستا هیچ یەک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان نەگرتووەتەوە ئەستۆ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە