ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار کوژرا

هەنگاو: ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار بە دەستی کەس یان کەسانێکی نەناسراو کوژرا.

٢٧ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٢:٠٤

 

هەنگاو: ئەندامێکی سپای پاسداران لە پیرانشار بە دەستی کەس یان کەسانێکی نەناسراو کوژرا.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوم ئیوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٧ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی ”سەید تاهیر تیسۆ“ خەڵکی کۆنەلاجانی پیرانشار لە گوندی زیوەی ئەو شارە بە دەستی گرووپێکی نەناسراو کوژرا.
 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ حیزب و گرووپێک بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانی بە ئەستۆ نەگرتووە.

 

هەینی ٢٨ی خەرمانان

گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس کە گرووپێکی چەکداری نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە، بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانی بە ئەستۆ گرت.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە