ئەندامێکی شوورای گوندێکی ناوچەی خۆی لە کاتی کۆڵبەریدا کوژرا

هەنگاو: ئەندامێکی شوورای گوندێکی قەزای "کۆتۆل" سەر بە ناوچەی "خۆی" لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووریی ئەو شارە کەوتە بەر دەستڕێژی

١٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٥:٠٧

 

هەنگاو: ئەندامێکی شوورای گوندێکی قەزای "کۆتۆل" سەر بە ناوچەی "خۆی" لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووریی ئەو شارە کەوتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنوور و گیانی لەدەست دا. 

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠( ٢ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠) ئەندامێکی شوورای گوندی "راویان"ی سەر بە شاری کۆتۆڵ بە ناوی " سیاوەش کوورەسونی" لە کاتی کۆڵبەری لە لایەن هێزەکانی سەرسنووری ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی گولە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دا.

 سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند، سیاوەش کورەسنی کوڕی جەماڵ، بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی ڕووی لە کۆڵبەری کردبوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی لانیکەم ١٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون یان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە