ئەندامێکی ئیدارەی ئیتلاعات لە بانە کوژرا

هەنگاو: ئەندامێکی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

١٥ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٦:١٤

 

هەنگاو: ئەندامێکی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیمەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، ئەندامێکی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە بە ناوی “عەلی سەیادی” بە دەستی کەسانێکی نەناسراو کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی سەیادی بەرپرسی بەشی ناسیاری و زانیاری ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە بووە و لە گوندی “ساڵووک”ی بانە کەوتووەتە بۆسەی کەسانێکی نەناسراو و کوژراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی کوژرانی ئەو ئەندامەی ئیتلاعات، هەموو هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە شاری بانە خراونەتە حاڵەتی ئامادەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ حیزب و لایەنێک بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو ئەندامەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بە ئەستۆ نەگرتووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە