ئەندیشە سەدری بۆ بەندیخانەی سنە گوازرایەوە

هەنگاو: چالاکێکی ژنی کورد کە سێ حەوتوو پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تاران دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە.

٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٦:٣١

 

هەنگاو: چالاکێکی ژنی کورد کە سێ حەوتوو پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تاران دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، ئەندیشە سەدری دەرچووی کۆلیژی هونەر دوای نزیک بە سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤینی تاران بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردە ناسراو بە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گوازراوەتەوە.
 

ناوبراو لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفوونیدا بنەماڵەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە بەمەبستی درێژەی لێپرسینەوەکانی لەلایەن ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازراوەتەوە.
 

ئەندیشە سەدری لەگەڵ چالاکێکی کورد بە ناوی ندا پیرخزریان و باوکی بەناوی لوقمان پیرخزریان و سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی شەبنەم ئاشووری، ئارەش جەواهری و ئەئلوار قولی وەند ڕۆژی سێشەممە ۱۵ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٦ی ئۆکتبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە