ئەنسار ئەدوایی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی

٢ خەرمانان ٢٧٢١، ١٣:٣٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، ئەنسار ئەدوایی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سلێن سەر بە سەوڵاوا بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٤ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان کرا.

ئەنسار ئەدوایی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧١٨ (١٦ی دێسامبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دوای ١٥ ڕۆژ بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەم چالاکە کوردە مانگی گەلاوێژی ٢٧١٩ (ئاگۆستی ٢٠١٩) لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی مەریوانەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە ئەم سزایە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە