ئەنوەر ڕەسووڵی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە کە کۆتایی مانگی خەرمانان دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٢٠ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٠:١٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە کە کۆتایی مانگی خەرمانان دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١)، ئەنوەر ڕەسووڵی هاووڵاتی تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی بڵەسەنی بانە دوای نزیکەی دوو مانگ دەستبەسەرکران و ڕاگیران لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی ، ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەنوەر ڕەسووڵی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا لە هەبوونی مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

ئەنوەر ڕەسووڵی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانان )١٥ی سێپتامبر( لە ماڵەکەی خۆیدا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ پیشاندانی هەر جۆرە بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرابوو.

ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانییان خستووەتە پاڵ ئەنوەر ڕەسووڵی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە