ئەهواز/ بەرزبوونی ڕیژەی سووتان، گیانی یەکێکی دیکە لە کرێکارە کوردەکانی ستاند

٥ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٩:٥٤

هەنگاو: یەکێکی دیکە لەو کرێکارە کوردانەی کە تووشی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە هاتبوون، پاش ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، شەوی هەینی (٤ی ڕەشەمە (٢٣ی فوریە)، کرێکارێکی دیکەی کورد بە ناوی محەممەد کەریم محەمەدی، خەڵکی گوندی سوورەتوو سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سەوڵاوا، بەهۆی بەرزبوونی ڕادەی سووتانەکەی گیانی لەدەست دا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە هاوڕێ لەگەڵ چەند کرێکارێکی دیکەی کورد بەهۆی بێکاری و نەبوونی کار لە کوردستان ڕووی کردبووە شاری ئەهواز .

ڕۆژی دووشەمە ٢٣ی ڕێبەندان ئەم کرێکارە کوردانە بەهۆی تەقینەوەی کەپسوولێک لە یەکەیەکی پیشەسازی تووشی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە هاتن .

لە ڕووداوەدا کرێکارێکی دیکە بەناوی عەتا دەروێشی گیانی لەدەست دابوو و هەروەها ٦ کرێکاری دیکەش بریندار ببوون .


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە