ئەکرەم ئەدوایی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە لە کاتی دەستبەسەر کردنی بە کۆمەڵی لاوانی کورد دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

٢١ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٠:٤٨

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە لە کاتی دەستبەسەر کردنی بە کۆمەڵی لاوانی کورد دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (١٠ی مارسی ٢٠٢١)، ئەکرەم ئەدوایی، یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی مانگی بەفرانی سەوڵاوا دوای دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا.

ئەکرەم ئەدوایی تەمەن ٣١ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٢ی ژاونیەی ٢٠٢١) هاوڕێ لەگەڵ کەسێکی دیکەی خەڵکی گوندی سلێن بە ناوی سیامەک ئەدوایی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ سنە گوازرابوونەوە.

ناوبراو دوای تەواو بوونی لێپرسینەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ بەندیخانەی مەریوان گوازرابوویەوە و لەو ماوەیەدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە