ئەگەری لەسێدارەدانی ڕامین حوسێن پەناهی لەڕۆژی چوارشەممە لەئارادایە

هەنگاو: دوایی ئەوەی دێکۆمنتارییەک بەناوی تیرۆر لە دەنگ و ڕەنگی پارێزگای سنە بڵاو کرایەوە، ئەگەری لەسێدارەدانی رامین حوسێن پەناهی بەند.

١٢ خەرمانان ٢٧١٨، ١٠:٢٧

 

هەنگاو: دوایی ئەوەی دێکۆمنتارییەک بەناوی تیرۆر لە دەنگ و ڕەنگی پارێزگای سنە بڵاو کرایەوە، ئەگەری لەسێدارەدانی رامین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە سێدارە لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج لەئارادایە.

دەنگ و ڕەنگی پارێزگای سنە شەوی یەکشەممە ١١ی خەرمانان ١٣٩٧، دێکۆمنتاری تیرۆری بڵاو کردەوە کە تایبەت لە سەر بنەماڵەی حوسێن پەناهی بەرهەم هاتبوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حکومەتی ئێران بە بڵاو کردنەوەی ئەم دێکۆمنتارییە، دەیهەوێ ڕامین حوسێن پەناهی پێش لە مانگی موحەڕەم و سەفەر لەسێدارە بدات و بە پێی ئەوەیکە لە ڕۆژانیی چوارشەممە لە بەندیخانەی رەجایی شار سزای سێدارە جێبەجێ دەکرێت، ئەگەری ئەوەیکە چوارشەممە رامین لەسێدارە بدرێت زۆرە.

لەلایەکی دیکەوە ئەمجەد حوسەین پەناهی بە هەنگاوی ڕاگەیاند: “ بەرپرسانی بەندیخانە سەڕەڕایی ئەوەیکە ڕامینیان داوەتە بەر لێدان و کوتان، پێیان ڕاگەیاندووە کە بە زویی لە سێدارە دەدرێت.

 رامین لە حالێکدایە دراوەتە بەرلێدان کە ئەمڕۆ نۆهەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆی تێپەردەکات.

رامین حوسەین پەناهی بەندکراوی سیاسی کوردی مەحکوم بە سێدارە، دوو حەفتە پێش لە بەندیخانەی شاری سنە بۆ بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج گوازراوەتەوە و لەو ڕۆژە ڕامین بە دورینەوەی لێوی خپی دەستی داوەتە مانگرتن.

ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی دووی پووشپەڕێ ٢٧١٧ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی (٥ی ڕیبەندانی ٢٧١٧ / ٢٥ی ژانویەی ٢٠١٨) لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیو ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لەحاڵێکدا سەپێندراوە ڕگەیندراوە کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەتایبەت بەشداری لە شەڕێ چەکدارانە ڕەد کردووەتەوە و پاریزەری ناوبراویش ئەو حوکمەی چاوەڕوان نەکرا و نا دادپەروەرانە ناو بردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە