ئەیووب ئاقاڕەزایی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە کە سەرەتای مانگی خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٣:٥٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە کە سەرەتای مانگی خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەیووب ئاقاڕەزایی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە دوای دوو حەوتوو بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)ی خراوەتە پاڵ.

ئەیووب ئاقاڕەزایی جالاکی ژینگەپارێز و شاخەوانی خەڵکی دیواندەرە ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە