ئەیووب حەدیسی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی پیرانشار دوای زیاتر لە دوو مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی

١٦ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ٠٣:٣٥

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی پیرانشار دوای زیاتر لە دوو مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٥ی ئەپریلی ٢٠٢٢) ئەیووب حەدیسی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی  پیرانشار دوای ٧٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەیووب حەدیسی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و ناوەندە ئەمنییەکان ناوبراویان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کردووە.

ئەیووب حەدیسی ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢٩ی جەنیوەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردبوو.

 


 

\


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە