Deutsch
English
Kurdî
فارسی
عربي
كوردی
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ
سەرەتا
هەواڵەکان
بەندکراوان
سێدارە
حوکمەکان
كۆڵبه‌ران و كاسبكاران
ژنان
منداڵان
خوێندکاری
کرێکاری
دیاسپۆرا
مین
شەڕ لە کوردستان
ئامار
ئێوەش پشتیوانی ماڵی ڕێکخراوی
مافی مرۆڤیی"هەنگاو"
بن
پێناسه‌ی هه‌نگاو
پێناسه‌ی ماڵپه‌ڕی ڕێکخراوی هه‌نگاو:
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواری مافه‌كانی مرۆڤدا چاوه‌دێریی رووداوه‌كانی كوردستانی ئێران (ڕۆژهەڵات) ده‌كه‌ن، به روونی ده‌زانن كه كۆماری ئیسلامیی ئێران تاوانه‌كانی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤی گه‌یاندووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی خۆی و رۆژانه به شێوازی جۆراوجۆر ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ڕێوه ده‌بات.
ماڵپه‌ڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی له جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤدا هێمای پێدراوه، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران چالاك ده‌بێ. گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت به‌ندكراوانی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به رای گشتی و ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن، به‌شی سه‌ره‌كیی ستراتیژیی ماڵپه‌ڕی هه‌نگاوه.
هه‌نگاو له چوارچێوه‌ی لۆژیك و ئاكار و هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كاندا كه له جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤدا چه‌سپاوه هه‌نگاو ده‌نێ و له‌م پێوه‌ندییه‌دا سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌پارێزی. هه‌نگاو هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان به‌دوور له ره‌گه‌ز، ئایین، بیروڕای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی جیاواز و … له‌به‌رچاو ده‌گرێ و ده‌یپارێزێ. هه‌نگاو ماڵپه‌ڕێكی سه‌ربه‌خۆیه و بێلایه‌نانه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێ و به‌گشی له‌سه‌ر پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان و ئێران، هه‌واڵ و بابه‌تی شرۆڤه‌كارانه بڵاو ده‌كاته‌وه.
هه‌نگاو، به پێی ئه‌و ئه‌ركه مرۆیی و ئاكارییهی بۆ خۆیی دیاری كردووه، هه‌وڵ ده‌دا له چوارچێوه‌ی ستراتیژیی دیاریكراودا هه‌موو پرسه‌كانی پێوه‌ندیدار به مافه‌كانی مرۆڤه‌وه بخاته به‌رباس و داوای هاوكاری له شاره‌زایانی ئه‌و بواره ده‌كات. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و بواره‌دا چالاكن و ده‌توانن یاریده‌ری باشتر بوونی دۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران‌دا بن، ده‌توانن له دوور و نزیكه‌وه هاوكاری هه‌نگاو بن. هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌ده‌ستی هه‌نگاو ده‌گات، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و سنوورانه‌ی كه بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆیی ره‌چاو كراون، پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نووسه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌نگاوه‌وه، بڵاو ده‌كرێته‌وه و ئه‌وه‌ی له‌ژێرناوی نووسه‌رێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه، ده‌ربڕی سیاسه‌ته‌كانی ماڵپه‌ڕی هه‌نگاو نییه.
هه‌نگاو، له هه‌موو كوردستان و ئێران و جیهاندا هاوكار و هه‌واڵنێری ده‌بێ و داوا له هه‌موو دڵسۆزانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات له‌و پێوه‌ندییه‌دا و بۆ هه‌رچی باشتر بوونی دۆخی مافه‌كانی مرۆڤ و گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاریی ورد و دروست و گه‌یاندنی ده‌نگی به‌ندكراوانی سیاسی كوردستان و ئێران به گوێی جیهان، دڵسۆزانه و بوێرانه هاوكاری هه‌نگاو بن و هه‌ركه‌سه‌و هه‌واڵنێرێك بێ.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی هه‌نگاو.