دەربارەی ئێمە

سەبارەت بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو

بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا ئاشکرایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، مافەکانی مرۆڤ لە ئاستێکی بەربڵاو و بە شێوەیەکی ڕێکخراوانە لە ئێران و بەتایبەت کوردستان پێشێل دەکات.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" ڕێکخراوێکی بە تەواوەتی سەربەخۆ و بێ هیچ جۆرە گرێدراوییەکی سیاسی و حیزبییە و بە باوەڕ بە ڕاگەیەندراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ هەوڵ دەدات؛ هەواڵ، ڕاپۆرت و زانیاری لەسەر پێشێلکرانی سیستەماتیکی مافی مرۆڤ لە کوردستان و ئێران بە ڕای گشتی بگەیەنێت. چالاکانی ڕێکخراوی هەنگاو هەوڵ دەدەن بە هەنگاوەکانیان لەسەر پێشێلکرانی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە ئێران و بە شێوەیەکی پسپۆرانەتر لە بواری کەمینە نەتەوەیی، ئایینی، سیاسی و ڕەگەزییەکان زانیاری بڵاو بکەنەوە، زانیارییەکان لە سەرچاوە بڕواپێکراوەکان کۆ بکەنەوە و بە تۆمارکردن و ئەرشیڤکردنی بەڵگەی تاوانەکان بە ڕەوتی دادخوازی لەو بوارەدا و هەروەها گەیشتن بە ستانداردەکانی مافی مرۆڤ لە کۆمەڵگای ئێران یارمەتی بگەیەنێنن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بەمەبەستی تاوتوێکردنی بابەتی مافی مرۆڤ نە تەنیا لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوی جیهانی مافی مرۆڤ بەدواداچوون دەکات، بەڵکوو هەوڵ دەدات بە نوێکردنەوەی بەردەوامی ڕەوتی مافی مرۆڤ بەپێی پێوەرە مۆدێرنەکان بە گەشەسەندنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا یارمەتی بکات.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ساڵی ٢٠١٦ی زایینییەوە چالاکییەکانی خۆی دەستپێکردووە و لە نۆروێژ تۆمارکراوە و لە ڕێگەی کاری تایبەت لە بواری مافەکانی مرۆڤ نە تەنیا لە هاوکاری لەگەڵ ناوەندەکانی دیکەی مافی مرۆڤ لە ئێران و جیهان پێشوازی دەکات بەڵکوو ئەو چەشنە هاوکارییانە بە پێویستیی چالاکییەکانی دەزانێت.

دەستەی بەڕێوەبەریی هەنگاو