بەندیخانەی سەقز؛ بەندکراوێک بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە

٤ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٩:٣٦

هەنگاو؛ سێشەممە ٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

فەرزاد خادم کە نزیکی چوار ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرا و سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، بۆ ژووری تاکە کەسی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز گواستراوەتەوە و ئەگەری جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە زۆرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢٣ی ئەپریلی ٢٧٢٤)، بەندکراوێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی فەرزاد خادم کە پێشتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکە کەسی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز گواستراوەتەوە.

هەنگاو زانیویەتی کە سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە لە ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێدەکرێت.

فەرزاد خادم مانگی پووشپەڕی ساڵی ٢٧٢٠ بە تۆمەتی کوشتنی هاوڕێیەکی بە ناوی تیرداد ئاتەش ئەفروزی لەڕێگەی بەکارهێنانی چەک، دەستبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە