دەستبەسەرکردنی جەعفەر ڕەسووڵی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٨:١٦

 

 هەنگاو: چوارشەممە، ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

 هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی جەعفەر ڕەسووڵی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

 بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٣٠ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، جەعفەر ڕەسووڵی، هاووڵاتیی دانیشتووی گوندی بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کە کرێکارە و باوکی دوو منداڵە و پێشتریش دانیشتووی شاری شنۆ بووە، پاش دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێز ئەمنییەکانەوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە