تەقینەوەی مین لە مێهران بووە هۆی بریندار بوونی منداڵێکی ١٠ ساڵە

هەنگاو: بە هۆی تەقەینەی مین لە ناوچە سنووریەکانی پارێزگای ئیلام منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ بە سەختی بریندار بووە.

٢٨ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٦:٢٣

 

هەنگاو: بە هۆی تەقەینەی مین لە ناوچە سنووریەکانی پارێزگای ئیلام منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، لە بەرزاییەکانی ئاوایی بانڕەحمان سەربە شاری مێهران لە پارێزگاری ئیلام، بە هۆی تەقەینەی مین منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ بە سەختی بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو، لە ئیلام ناسنامەی ئەو منداڵەی “مێهدی” ڕاگەیاندووە کە لە کاتی کۆکردنەوەی دار بۆ سووتەمەنی چووەتە سەر مین و تەقیوەتەوە.

ئەو منداڵە لە ئێستا لە ناوەندێکی دەرمانی ئیلام لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە