ڕاپۆرتی "مین" لە کوردستاندا ( نۆڤەمبری ٢٠١٦)

١٦ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠٢:٥٤
هەنگاو:   ڕاپۆرتی “مین لە کوردستان” هەوڵ دەدا بە مەبەستی زەقکردنەوەی حاڵەتەکانی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە بیاڤی تەقینەوەی مین، ڕاپۆرتی مانگانە لەسەر قوربانیانی مین لە کوردستان ئامادە و بڵاو بکاتەوە. بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە مانگی ئۆکتۆبر، بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق ، سێ هاووڵاتیی کورد بریندار بوون. لەماوەی مانگی راىردوودا کوژرانی هاووڵاتییانی کورد بە هۆی تەقینەوەی مینەوە تۆمار نەکراوە. ئەو سێ هاووڵاتییە وکردە لەماوەی یەک حەفتە و لەرێکەوتی ٩ هەتا ١٤ی نۆڤەمبر بریندار بوون. ٩.١١.٢٠١٦ :  ژنی جووتیارێک لەشاری پاوە لەکاتی ئیش کردن چووە سەر مین و لاقێکی لە دەست دا. ناسنامەی ئەو ژنە کوردە هەتا ئێستا بۆ میدیاکان ڕوون نەبووەتەوە. ١٣.١١.٢٠١٦:  لاویکی تەمەن ٢٢ ساڵی مەریوانی بەناوی "کارزان محەممەدی" بەهۆی تەقینەوەی مینەوە چاو و دەستێکی بریندار بوو. ١٤.١١.٢٠١٦: لاویکی تەمەن ١٧ ساڵەی خەڵکی گوندی "سەراو"ی شاری بۆکان  کە ناسنامەی هەتا ئێستا بۆ میدیاکان ڕوون نەبوەتەوە بەهۆی تەقینەوەی مینەوە دەست و دەم و چاوی بریندار بوو.     بڵاوکردنەوە و کەڵک وەرگرتن لەم ئامارانە بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە