قوربانییەکەی منداڵ هاوسەری لە خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ڕاحلە ڕاهدار، تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو قوربانی منداڵ هاوسەری بووە و چەند م

٢٣ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١١:٥٨


هەنگاو: هەینی ٢٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

ڕاحلە ڕاهدار، تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو قوربانی منداڵ هاوسەری بووە و چەند مانگ پێش بنەماڵەکەی بە زۆر بە مێردیان داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ ( ١٣ی جولایی ٢٠٢٣ ) کچێکی تەمەن ١٥ ساڵی قوربانی منداڵ هاوسەری بەناوی ڕاحەلە ڕاهدار لە ماڵی دایک و باوکی لە شاری کۆتۆل، سەر بە شاری خۆی، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە*، کۆتایی بەژیانی هێنا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕاحلە ڕاهدار، لە تەمەنی ١٤ ساڵی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بەزۆر بە مێرددراوە و دوای تێپەڕینی حەوت مانگ بەسەر ژیانی هاوبەشیدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

چالاکێکی مەدەنی لە شاری قتور لەم بارەوە بە هەنگاو ڕاگەیاند: "ڕاحلە ڕاهدار دوای ئەوە کێشەکانی لەگەڵ مێردەکەی گەیشتووەتە ئاستی ڕادەبەدەر، گەڕاوەتەوە ماڵی دایک و باوکی و لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ بنەماڵەکەی تووشی کێشە هاتووە، کە بووە هۆی خۆکوشتنت ناوبراو.

سەرەڕای دژایەتییە کۆمەڵایەتییەکان کێشەی منداڵ هاوسەری لەگەڵ جەستە و دەروونی منداڵدا ناگونجێت. ئەم بابەتە بەردەوام ناڕەزایەتی چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤی لێکەوتووەتەوە. بەهۆی دەستتێوەردانی دینەکان لەژیانی تاکەکاندا و نەبوونی چاودێری یاسایی لە ناوچە جیاوازەکان و لەنێوان دینە جیاوازەکاندا، منداڵ هاوسەری دەبێتە هۆی پێشێلکردنی مافی منداڵان و ژنان.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە