دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی دوو مێرمنداڵی تەمەن ١۵ ساڵی خەڵکی قوروە

دوو مێرمنداڵی کوردی تەمەن ١۵ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە بە ناوەکانی تەها وەرمەقانی و مەتین قەنبەری، لە ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە حک

٢٩ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٧:٠١


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣

دوو مێرمنداڵی کوردی تەمەن ١۵ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە بە ناوەکانی تەها وەرمەقانی و مەتین قەنبەری، لە ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، دوو مێرمنداڵی تەمەن ١۵ ساڵی کورد بە ناوەکانی تەها وەرمەقانی و مەتین قەنبەری لە شەقامێکی شاری قوروە و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بە شێوەیەکی دڕندانە ئەم دوو مێرمنداڵەیان دەستبەسەر کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو مێرمنداڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو کەسە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە