دەستبەسەرکردنی دڕندانەی منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە پیرانشار

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی فەرزین نەبی و خەڵکی شاری پیرانشار، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیس

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٢٣:٢٣

 

هەنگاو: دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی فەرزین نەبی و خەڵکی شاری پیرانشار، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی یەکشەممە، ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، فەرزین نەبی، منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو منداڵە لە شەقامی "مەڵڵا ڕەزا"ی پیرانشار بە شێویەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی فەرزین نەبی، هیچ ئاکامێکی نەبووە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە