دایکی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور هەوڵی خۆسووتاندنی دا + وێنە

هەنگاو: دایکی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە، کە کوڕێکی دیکەشی ماوەی چەند رۆژە دەستبەسەر کراوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، لەبەر دەم ب.

١١ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢٠:٤٩

 

هەنگاو: دایکی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە، کە کوڕێکی دیکەشی ماوەی چەند رۆژە دەستبەسەر کراوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، لەبەر دەم بینای فەرمانداریی شنۆ هەوڵی خۆ سووتاندنی دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، دایە "مەرجان بێهرووزی" دایکی هیدایەت عەبدوڵاپوور زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە سێدارە و فەرهاد عەبدوڵاپوور کە چەند رۆژە دەستبەسەر کراوە ئەمڕۆ دووشەمە ١١ی پووشپەڕ لەبەر دەم فەرمانداری بەنزینی بەخۆدا رشت و هەولی خۆسووتاندنی دا، کە بەهۆی فریاکەوتنی خەڵکەوە لە مەرگ رزگاری بوو.

فەرهاد عەبدوڵڵاپوور رێکەوتی ٩ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کرا.

بە گوتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی عەبدوڵاپوور کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بیت، فەرهاد بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە دراوە و رۆژی یەکشەمە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتیئورمیە گوازراوەتەوە.

ئەو سەەرچاوەیە گوتێشی ئەبووبەکر عەبدوڵاپور لە رۆژانی رابردوودا بانگهێشتی ئیتلاعات کراوە و بەرەوڕوو هەڕەشە و گوشار بۆتەوە.

هیدایەت عەبدوڵاپوور دوو ساڵ پێش ئێستا پاش تێکهەڵچوونی گوندی قەرە سەقڵ لەنێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و سوپای پاسداران، لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بەبێ هیچ تاوانێک حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە