شەتاو فارووقی بۆ بەندیخانەی سنە گوێزرایەوە

هەنگاو: هاوژینی چالاکێکی مەزهەبیی کورد کە سەرەتای ڕەشەممەی ٢٧١٧ی کوردی لە فڕۆکەخانەی تەورێز دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوێزرایەوە.

٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٣:٥٦

 

هەنگاو: هاوژینی چالاکێکی مەزهەبیی کورد کە سەرەتای ڕەشەممەی ٢٧١٧ی کوردی لە فڕۆکەخانەی تەورێز دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوێزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ٢٤ی مارس ٢٠١٨)، شەتاو فارووقی دوای ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوێزراوەتەوە.

رۆژی شەممە (۱۲ی ڕەشەممەی ٢٧١٧ /۳ی مارسی ٢٠١٨) شەتاو فارووقی و  دوو منداڵی ناوبراو لە فرۆکەخانەی تەورێز دەستبەسەر کرابوون.

 شەتاو هاوژینی بارزان فارووقی لە چالاکانی مەزهەبی و خەڵکی مەریوان بە هۆی فشاری هێزە ئەمنییەکانەوە دوو ساڵ بەر لە ئێستا زێدی خۆی بەجێهێشت.

ناوبراو پێشتر بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاندبوو کە، هێزە ئیتلاعاتییەکان هاوسەرەکەم بەناوی “شەتاو فارووقی” و دوو منداڵم بە ناوەکانی “محەمەد ۱۳ ساڵ و ئاڵا ٥ ساڵ”یان لە رێگەی گەڕانەوە لە ئیستنبوڵەوە بۆ تەورێز دەستبەسەر کردوە.

محەمەد و ئاڵا پاش ٣ رۆژە ئازاد کراون، بەڵام شەتاو هەتا ڕۆژی ڕابردوو لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە