ژنکوژی؛ کوژرانی دڕندانەی ژنێک لەلایەن هاوژینە پێشووەکەی لە شاری بەردسکەنی خوراسانی ڕەزەوی

١١ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٤:٠٢

هەنگاو؛ سێشەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بەناوی سەمیرا ئەکبەری نزیک سێ حەفتە پێش لەلایەن هاوژینە پێشووەکەی لە شاری بەردسکەنی سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا. ئەو ژنە سێ ساڵ پێشتر لە هاوژینەکەی جیا ببووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (٩ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بەنێوی سەمیرا ئەکبەری، لە شاری بەردسکەن بە دەستی هاوسەرە پێشووەکەیەوە کوژرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تۆمەتبار بەناوی محەممەد زاهیدی، دوای تێڕۆکردنی چەند زەربەی چەقۆ لە سەری هاوژینە پێشووەکەی کە سەرپەرشتی منداڵەکانیشیانی لە ئەستۆدا بووە، قوڕگی بڕیوە.

تۆمەتبار دوای ئەو تاوانە دەستبەسەر کراوە، بەڵام تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری کوژرانی سەمیرا ئەکبەری لەبەر دەستدا نییە.

ژنکوژی توندترین شێوەی دەرکەوتنی دژایەتی و بێزاری لە ژنان لە سەرجەم کۆمەڵگا پیاوسالارەکاندایە. کۆماری ئیسلامی بەشێوەی یاسایی و سیستەماتیک نە تەنیا هەوڵ نادات پێش بە ژنکوژی بگرێت، بەڵکوو بە شێوەی دەوڵەتیش خۆی لە ژنکوژییەکاندا دەستی هەیە و لە ڕێگای یاسا دژە ژنەکانییەوە، ژنکوژی لە ئاستی کۆمەڵگادا ئاسان دەکاتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە