ڕاسک؛ دەستبەسەرکرانی لانی کەم چوار هاووڵاتیی بەلووچ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

٢٨ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ١٣:٢٣

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

لانی کەم چوار هاووڵاتیی بەلووچ بە ناوەکانی ئەمین دەهانی، نەزەرمحەممەد دەهانی، سەلمان دەهانی و وەحید دەهانی بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (١٥ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی پاروود سەر بە شاریڕاسکی سیستان و بەلووچستان و چەندین هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە کە تا ئێستا ناسنامەی چوار کەس لەوان بریتی لە دوو برا بە ناوەکانی نەزەرمحەممەد دەهانی و ئەمین دەهانی لەگەڵ برازایەکیان بەناوی سەلمان دەهانی و هاووڵاتییەکی دیکەیان بەناوە وەحید دەهانی ئاشکرا کراوە.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات گەمارۆی ئەو گوندەیان داوە و دواتر ماڵی ئەو هاووڵاتییانەیان پشکنیوە و چەند هاووڵاتیشیان دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە