دەستبەسەرکرانی کورتماوەی یەدوڵلا موتاعی وەرزشوان و ڕاهێنەری کاراتە لە دێولان

٣ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٤:٥٩

هەنگاو؛ دووشەممە ٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

یەدوڵڵا موتاعیج هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری دێولان و لە ڕاهێنەرانی وەرزشی کاراتە کە پێشتریش لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی دەستبەسەر کرابوو و بە پێنج ساڵ بەندکران سزا درا بوو، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ٦ کاتژمێر دەستبەسەر بووە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١٩ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، یەدوڵلا موتاعی ئەم هاووڵاتییە وەرزشوانە و خەڵکی دێولان دوای بانگکرانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.

یەدوڵلا موتاعی کە ڕاهێنەری وەرزشی کاراتەیە لە شاری دێولان، پێشتریش لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی دەستبەسەر کرابوو و دوای دادگایی کردن بە پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپابو.

بە وتەی نزیکانی ئەم بنەماڵەیە، یەدوڵلا موتاعی دوای ئازاد بوونی چەندین جار بانگکراوە و هەڕەشەی لێ کراوە و لە ئاکامی بانگکران و لێکۆڵینەوەکانی ئەم ماوەیە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە گوشاری دەروونی لەسەر دروست بووە و هەڕەشەی لێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە