ئورمیە؛ دەستبەسەرکرانی ئەفشین نژادعەزیز، یاریزانی فوتساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٣ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٧:٤٨

هەنگاو؛ دووشەممە ٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەفشین نژادعەزیز کە لە یاریزانانی فوتساڵی شاری ئورمیەیە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (١٩ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، ئەفشین نژادعەزیز، یاریزانی فوتساڵی خەڵکی ئورمیە، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دروشمی ڕەگەزپەرستانەی پێشکەشکارێک لە کاتی یاریی فوتساڵدا، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بە دروشمە ڕەگەزپەرستییەکانی پێشکەشکار و بە هاندەر خوێندنەوەی ئەو دروشمانە لە هەمان یاریگای فوتساڵدا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە