ڕووداوی کار، گیان لەدەستدانی کرێکارێک لە کانزای زێڕی تیکاب

٦ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ٢٣:٠٤

هەنگاو؛ پێنج شەممە ٦ بانەمەڕی ٢٧٢٤

لاوێکی کرێکار بە ناوی داوود خووشە لە کاتی کارکردن لە کانگای زێڕی ئاغەرەی تیکاب بەهۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی کار گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢٢ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، کرێکارێکی تەمەن ٣٠ ساڵانی خەڵکی تیکاب بە ناوی داوود خووشە لە کاتی کارکردن لە کانگای زێڕی ئاغەرە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە، ئەو کرێکارە لەکاتی کار کردن بە هۆی ئەوەی شۆفێڵ بەر سەری کردووە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کەمترین ڕێوشوێنی لە بواری پرسی سەلامەتی شوێنی کاردا گرتووەتە بەر و لە ڕیزبەندی ١٠٢ی وڵاتانی جیهاندایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە