بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت لە سنووری نەوسوود

٧ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٩:٥٠

هەنگاو؛ هەینی ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

سێ کۆڵبەر کە ناسنامەی یەکێکیان بە ناوی تاهیر کەریمی ئاشکرا بووە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢٥ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، سێ کۆڵبەر کە ناسنامەی یەکێکیان بە ناوی تاهیر کەریمی تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری پاوە ئاشکرا بووە و ناسنامەی دوو کەسی دیکە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار بوون.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم کۆڵبەرانە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێکراوە و لە بەشی پشت، دەست و ڕانیان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە