دەستبەسەرکرانی جەمشید چەرخکار، شاخەوان و چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی سنە

١٨ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٤:٤٣

هەنگاو؛ سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

جەمشید چەرخکار، چالاکی ژینگە پارێز و ئەندامی گرووپی شاخەوانی "چل چەمە"، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٧ی مەی ٢٠٢٤)، جەمشید چەرخکار، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، چالاکی ژینگە پارێزی و ئەندامی گرووپی شاخەوانی "چل چەمە"، لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی ناوبراو و بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەیەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە بە هۆکاری چالاکی ژینگە پارێزی ناوبراو بووە.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە