مەرگی گوماناویی کچە خوێندکارێکی کوردی زانکۆی ئورمیە

٣ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٩:٥٦
هەنگاو: تەرمی کچە خوێندکارێکی کوردی زانکۆی ئورمیە لەو زانکۆیە دۆزرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢ی خەزەڵوەر، تەرمی کچە خوێندکارێکی کورد بەناوی "پەریسا ئیرشاد فەڕ" کە خوێندکاری تێرمی شەشەمی رشتەی "بەرق و موخابرات" بووە، لەلایەن خوێندکارانی ئەو زانکۆیەوە دۆزراویەوە. زانکۆی ئورمیە بە بڵاوكردنه‌وه‌ی بەیاننامەییەک هۆکانی گیان لەدەستدانی ئەو کچە کوردەی گەڕاندووەتەوە بۆ  بەکارهێنانی دەرمانی ژاراوی. بە وتەی هاوڕێیانی پەریسا، مردنی پەریسا هیچ پەیوەندییەکەی بە بەکارهێنانی دەرمان یا خۆکوژییەوە نییە و بەیاننامەی زانکۆ پێش لە پشکنیی پزیشکی یاسایی ئەو گومانەی لای خەڵک بەهێز کردووە کە ئەگەری کوژرانی ناوبراو لەئارادایە. هاوکات هەواڵدەریی "ئافتاب" مردنی ئەم خوێندکارە کوردەی خۆکوژی راگەیاندووە و نووسیویە:" دەنگۆی خۆکوژی ئەو کچە خوێندکارە هەیە و لەو پەیوەندییەدا بەمەبەستی دۆزینەوەی هۆکاری مەرگی ناوبراو پزیشیکی یاسایی دەستبەکار بووە". تا ئێستا چەندین کچە خوێندکاری کورد لە زانکۆکانی ئورمیە لەلایەن کەسانی نێو زانکۆکان کوژراون، کەدەتوانین ئاماژە بە کوژرانی شەیدا حاتەمی لە زانکۆی نازلووی ئورمیە بکەین کە ناڕەزایەتیی بەرینی خوێندکارانی کوردی لێکەوەتەوە. مردنی گوماناوی خوێندکارانی کوردی  زانکۆکانی ئورمیە نیگەرانی و ناڕەزایەتیی لای خوێندکارە کوردەکان دروست کردووە و خوازیاری پێراگەیشتن و راگەیاندنی ئاکامی لێکۆڵینەوەکان بوون.      

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە