کچه خوێندکارێکی کورد بانگهێشتی دادگای سەقز کرا

٤ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٨:٢٢
هەنگاو : دادگای ئینقلابی شاری سەقز، رۆژی ٢ی سەرماوەز، کچه خویندکارێکی کوردی خەڵكی ئەو شارەی بانگهێشتی بەر دەم دادگا کرد. به پێی راپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، سەحەر فەیزی، کچە خوێندکاری تەمەن ٢٥ ساڵەی کورد پێی راگەیەیندراوە کە رێکەوتی ٢٩ی سەرماوەز دەبێ خۆی بە دەفتەری لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سەقز بناسێنێت. هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیمی ئێران، تۆمەتی ئەو کچە خوێندکارە کوردەیان "پەیونەدی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان"ی دژبەری رژیمی ئێران راگەیاندووە. سەحەر فەیزی خوێندکاری زانکۆی تەورێز، رێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ (١٣٩٥) لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر کرا و پاش ٤ مانگ راگیران و گوستنەوەی بۆ زیندانی سەقز، بە دانانی ٢٠٠ ملیۆن تمەن بارمتە ئازاد کرا. ئەو کچە خوێندکارە کوردە، لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەری بووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە